قاعیدە داوای راپەڕینی جەماوەری لەم وڵاتە دەكات

هەینی, 16 شوبات 2018 17:33

 

 

ڕێكخراوی قاعیدە داوا لە هاوڵاتیانی میسری دەكات لەسەروبەندی نزیك بوونەوەی هەڵبژاردنەكانی سەرۆكایەتی وڵاتەكەیان راپەڕین لەدژی دەسەڵاتی سەربازی ئەنجام بدەن.

چاوەڕوان دەكرێت پرۆسەی هەڵبژاردنەكانی سەرۆكایەتی میسری لەكۆتایی مانگی داهاتوو بەڕێوەبچێت و تاكو ئێستاش تاكە كاندید بۆ ئەو پۆستی (عەبدولفەتاح سیسی) یە، ماوەی دوو هەفتەشە سوپای میسری هەڵمەتێكی بۆ ناوچەكانی باكووری سینا دەست پێكردووە بە ئامانجی راوەدوونانی چەكدارەكان.

لەمبارەیەوە (ئەیمەن زەواهیری) سەرۆكی ڕێكخراوی قاعیدە لەپەیامێكی دەنگیدا داوای كردووە، هاوڵاتیانی میسری لەدژی دەسەڵاتدارێتی سەربازی رابپەرن و پەلاماری هێزە ئەمنییەكان بدەن.

زەواهیری لەپەیامەكەیدا دەڵێت، ئەو ڕژێمە دەبێت تەنها بە چەك لاببرێت، بۆ ئەو مەبەستەش دەبێت قوربانی بۆ بدرێت.

 

 

ئـ . كـ