توركیاو ئەمریكا بەیەكەوە بەشداری شەڕی مەنبەج دەكەن

شەممە, 17 شوبات 2018 07:13

 

 

وەك میدایاكانی باسی دەكەن توركیا داوای لە ئەمریكا كردووە تاكوو كوردانی سوریا بۆ ڕۆژهەڵاتی فورات بكشێنەوەو پێكەوە بەشداری سەربازی لە مەنبەج بكەن.

بەپێی هەواڵێكی ئاژانسی ڕۆیتەرز، سەرچاوەیەكی حكومەتی ئەنقەرە رایگەیاندووە، توركیا پیشنیاری بۆ ئەمریكا كردووە تاكوو یەپەگە بەرەو ڕۆژهەڵاتی فورات بكشێتەوەو توركیاو ئەمریكا پێكەوە بەشداری سەربازی بكەن لە مەنبەج.

ئەم سەرچاوە توركیە هەروەها ئاماژەی بەوەداوە كە ئەمریكا وتوویەتی : بیر لەم پێشنیارە دەكاتەوە.

ئەم پێشنیارە لە كاتی سەردانی (ڕێكس تێلەرسۆن) بۆ توركیا بە بەرپرسانی واشنتۆن دراوە.

 

ئـ . كـ