به‌رپرسێكی داعش، شوێنی داهاتووی ڕێكخراوه‌كه‌ ئاشكرا ده‌كات

شەممە, 17 شوبات 2018 14:11

 

ئەندامێكی پێشووی رێكخراوی تیرۆریستی داعش، هۆشداریدا له‌ دووباره‌ سه‌رهه‌ڵدانه‌وه‌ی داعش له‌ وڵاتێكی ئه‌فریقی، چونكه‌ چه‌ندین شانه‌ی نوستووی رێكخراوه‌كه‌ له‌و وڵاته‌ بونیان هه‌یه‌.

ماڵپه‌ڕی سكای نیوز دیمانه‌یه‌كی‌ له‌گه‌ڵ به‌رپرسێكی ناو داعش بڵاوكردۆته‌وه‌، كه‌ ناسراوه‌ به ئه‌بو سه‌قر و ئه‌میری پۆلیسی داعش بووه‌.


سه‌باره‌ت به‌ داهاتووی داعش، ئه‌بو سه‌قر ده‌ڵێت: گۆڕه‌پانی داهاتووی ڕێكخراوی داعش لیبیا ده‌بێت، چونكه‌ چه‌ندین شانه‌ی نوستووی له‌و وڵاته‌دا هه‌یه‌ و وه‌ك ده‌روازه‌یه‌كیشه‌ بۆ ڕۆیشتن به‌ره‌و ئه‌وروپا.


به‌رپرسه‌كه‌ی داعش ئاشكرایده‌كات، ژماره‌یه‌كی زۆر له‌ حه‌شارگه‌ و لایه‌نگری داعش له‌ لیبیا هه‌ن، هه‌ربۆیه‌ ئەگەری زۆرە گۆره‌پانی سەرەكی داهاتووی رێكخراوی داعش لیبیا بێت.

 

 

ش.م