ئیخوان موسلمین: هەر كەسێك پەنا بۆ توندتیژی ببات بۆ گۆرِانكاری لە ڕێبازمان لایداوە

یەک شەممە, 18 شوبات 2018 08:26

 


كۆمەڵەی ئیخوان موسلمین ی میسری ڕایدەگەیەنێت ڕیباز و پرۆگرامی ئیخوان بۆ گۆڕانكاری بریتیە لە شێوەی ئاشتی و ئەوەش پابەند نەبێت پێوەی هیچ پەیوەندیەكی بە كۆمەڵەی ئیخوانەوە نابێت.


بە گوێرەی بەیاننامەیەكی فەرمی كۆمەڵەی ئیخوان پلانی حكومەت بۆ تۆممەتباركردنیان لە ڕوداوەكانی توندوتیژیدا تەنها پڕوپاگەندەیەكی ساختەیە بۆ ئەوەی سەدان رۆڵەی دیكەی میسر بخاتە نێو بەندینخانەكان .


ئەوان دوپاتیان كردۆتەوە لەگەڵ ئەوەی محمد مورسی یەكەم سەرۆكی هەڵبژێرداو و شەرعی میسر لە 2013 بە كودەتایەكی سەربازی لابرا، بەڵام ئەوان پابەندن بە ڕێكاری ئاشتیانەی خەبات.


دوای كودەتای سەربازی سوپا بە سەر محمد مورسی یەكەم سەرۆكی هەڵبژێردراوی میسر، تاوەكو ئێستا زیاتر لە 60 هەزار سەركردە و ئەندامی كۆمەڵەی ئیخوان موسلیمین لە زیندانەكاندان و ئاراستنی مافی مرۆڤ لە خراپترین ئاستدایە لەو وڵاتە.