زانیاری نوێ لەبارەی كەوتنەخوارەوەی فڕۆكەكەی ئێران بڵاوكرایه‌وه‌

یەک شەممە, 18 شوبات 2018 10:10
 
بەڕێوەبەری پەیوەندییە گشتییەكان لە كۆمپانیای فڕۆكەوانیی "ئاسمان"ی ئێران زانیاری نوێی له‌باره‌ی كه‌وتنه‌ خواره‌وه‌ی فرۆكه‌نه‌فه‌رهه‌لگره‌كه‌ی سه‌رله‌به‌یانی ئه‌مرۆی راگه‌یاند.
سەید محەمەد تەقێ تەباتەبائی بەڕێوەبەری پەیوەندییە گشتییەكان لە كۆمپانیای فڕۆكەوانیی "ئاسمان"ی ئێران بەئاژانسی هەواڵی "تەسنیم"ی راگه‌یاندوه‌: "فڕۆكەكەیان لە جۆری ATR بوە و 66 سەرنشینی گیانیان لەدەستداوە.
ناوبراو ئاشكراشیكردوه‌: فڕۆكەكە لە ناوچەی سەمیرمی پارێزگای ئەسفەهان كەوتۆتە خوارەوە و 60 سەرنشین و شەش ستافی فڕۆكەكەی لەنێودا بوە و سەرجەمیان گیانیان لەدەستداوە.
رونیشیكردۆته‌وه‌: فڕۆكەكە لە فڕۆكەخانەی "میهرئاباد"ی تارانی پایتەخت كاتژمێر 8ی سەرلەبەیانی فڕیوە و پاش 50 خولەك خۆی كێشاوە بە شاخی دنای ناوچەی سمیرمی باشوری ئەسفەهاندا.


هونه‌ر بانه‌گوڵانی