ئیسرائیل هۆشداری ده‌داته‌ ئێران

یەک شەممە, 18 شوبات 2018 13:14

 

له‌ وتارێكدا كه‌ له‌ كۆنگره‌ی ئاسایش له‌ میونشن پێشكه‌شیكرد، سه‌رۆكوه‌زیرانی ئیسرائیل رایگه‌یاند: داوا له‌ ئێران ده‌كه‌ین توانای سه‌ربازی ئیسرائیل تاقی نه‌كاته‌وه‌ و هۆشداری پێده‌ده‌ین.

له‌ كۆنگره‌ی ئاسایشی میونشن، ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه‌ 18ی شوباتی2018، بنیامین نه‌تانیاهۆ، سه‌رۆك وه‌زیرانی ئیسرائیل رایگه‌یاند: ئێران هه‌ڕه‌شه‌یه‌ بۆ سه‌ر ئاسایشی جیهان، پارچه‌یه‌كی فڕۆكه‌ بێ فڕۆكه‌وانه‌كه‌ی ئێرانیشی به‌رزكرده‌وه‌ كه‌ پێش چه‌ند رۆژێك له‌ باكووری ئیسرائیل خرایه‌ خواره‌وه.

سه‌رۆك وه‌زیرانی ئیسرائیل له‌ وتاره‌كه‌یدا وتی: هۆشداریی ده‌ده‌ینه‌ ئێران ئیراده‌ و توانای ئیسرائیل تاقینه‌كاته‌‌وه.

نه‌تانیاهۆ وتیشی: رێگه‌ له‌ بوونی سه‌ربازی ئێران له‌ سووریا ده‌گرین، له‌سه‌رمانه‌ رێگه‌ له‌ رژێمی ئێران بگرین، پێویسته‌ ئه‌مڕۆ ئێران رابگرین نه‌ك سبه‌ینێ.

 

 

ش.م