ڕۆیتەرز وردەكاری ڕێكەوتنی یەپەگە و بەشار ئەسەد بڵاودەكاتەوە

دوو شەممە, 19 شوبات 2018 07:35

 


پێ دەچێت ڕێكەوتنی پارتی دیموكراتی سوریا- پەیەدە و باڵی سەربازیەكەی ناسراو بە یەپەگە، لەگەڵ ڕژێمی بەشار ئەسەد بچێتە قۆناغی جیبەجێكردنەوە و ئاژانسی هەواڵی ڕۆیتەرزیش هەواڵەكە پشتڕاست دەكاتەوە.


بەدران چیا ڕاوێژكار لە كانتۆنەكانی ڕۆژائاو بە ڕۆیتەرزی ڕاگەیاندووە سوپای سوریا لەسەر سنوری عەفرین بڵاوەی پێ دەكرێت لە دوو ڕۆژی داهاتوودا.


وتیشی: ئێمە لەگەڵ هەموو لایەنێكدا هاوكاری دەكەین كە دەستی یارمەتی بۆ ئێمە درێژ بكات و ئەو تاوانە بوەستێنێت كە دژی هاوڵاتیانی مەدەنی دەكرێت.


دوپاتیشی كردەوە كە ئەو ڕێكەوتنەی لەگەڵ حكومەتی سوریا كراوە تەنها ڕێكەوتنێكی سەربازیە و پەیوەندی بە بواری سیاسیەوە نیە و پاشان لەگەڵ دیمەش گفتوگۆی زیاتر دەكرێت لەسەر چۆنیەتی بەڕێوەبردنی ناوچەكە.