توركیاو ئێران بۆ عەفرین گفتوگۆ دەكەن

سێ شەممە, 20 شوبات 2018 05:56

 

 

توركیاو ئێران گفتوگۆ دەكەن سەبارەت بەدۆخی ناوخۆی سوریا، ئەوەش لەكاتێكدایە كە شەڕو پێكدادانەكان لەو وڵاتە درێژەی هەیە.

بەپێی سەرچاوەكانی هەواڵ، هەریەكە لە سەرۆكی توركیاو سەرۆكی ئێران لە پەیوەندییەكی تەلەفونیدا سەبارەت بە گۆڕانكارییەكانی عەفرین و ئیدلەب گفتوگۆیان كردووە.

هەروەها هەردوولا لەو پەیوەندییەدا جەختیان لە گرنگی هاوكارییەكانی نێوانیان لە بواری بەرەنگاربوونەوەی تیرۆردا كردۆتەوە.

 

ئـ . كـ