پاشماوەی فڕۆكە ئێرانیەكە لەچیای زاگرۆس دۆزرایەوە

سێ شەممە, 20 شوبات 2018 09:50

 

دوای تێپەڕبوونی زیاتر لەدوو ڕۆژ بەسەر كەوتنەخوارەوەی فڕۆكەیەكی ئێرانی، ئەمڕۆ سێ شەممە پاشماوەی فڕۆكەكە لە بەرزاییەكانی چیای زاگرۆس دۆزرایەوە.

 


بەگوێرەی هەواڵی بەشێك لەمیدیاكانی ئێران، ڕەمەزان شەریف وتەبێژی سوپای پاسدارانی ئێران ڕایگەیاند: ئەمڕۆ سێ شەممە پاشماوەی فڕۆكەكە لە ناوچەی یاسووج لەبەرزاییەكانی چیای زاگرۆس دۆزرایەوە.

 


هەروەها ئاماژەی بەوەشكرد: پاشماوەی ئەو فڕۆكەیە لەلایەن كۆپتەرێكی هێزی ئاسمانیی سوپای ئێراندا سەر لەبەیانیی ئەمڕۆ لەبەرزایی چوار هەزار مەتر لەسەر لووتكەیەكی چیای دێنا دۆزرایەوە.

 


ڕەمەزان شەریف ئاماژەی بەوەشكرد: لەئێستادا لەلایەن تیمەكانی فریاكەوتنەوە هەوڵ دەدرێت تەرمی قوربانیەكانی ئەو فڕۆكەیە ببرێتەوە بۆئێران.



جێگای ئاماژەبۆكردنە ڕۆژی یەك شەممە فڕۆكەی ATR ی كۆمپانیای ئاسماني بە 66 سەرنشینەوەی لە تارانەوە بەرەو یاسووج بەڕێكەوت، بەڵام لەچیاكانی دێنا لەباشووری ئیسفەهان تووشی رووداو بوو و كەوتەخوارەوە.

 

 

 

 

س ب