دووسەربازی توركیا لەبۆسەیەكی گەرییلاكانی پارتی كرێكارانی كوردستاندا دەكوژرێن

چوار شەممە, 21 شوبات 2018 11:33

 

ئەمرۆچوارشەممە21/2/2018 سەرچاوە هەواڵیەكانی توركیا بڵاویانكردوەتەوە كە دووسەربازی سوپای وڵاتەكەیان لەبۆسەیەكی گەریلاكانی پارتی كرێكارانی كوردستاندا كوژراون.


ئاژانسی(دۆغان)ی توركیا بڵاویكردوەتەوە ئەمرۆچوارشەممە لە هێرشێكی گەریلاكانی پارتی كرێكارانی كوردستاندا لەناوچەی كانی ڕەش لەسەرسنوری عێراق و توركیا دووسەربازی سوپای توركیا كوژراون.


ئاژانسەكە ئەوەشی بڵاوكردوەتەوە دوای هێرشەكەش لەلایەن سوپای توركیاوە پرۆسەیەكی كێوماڵكردن لەناوچەكەدا دەستی پێكردوەو وەڵامی چەكدارەكان دراوەتەوە.


أ.س