ئەردۆگان تاوانی زینا ده‌گۆڕێت

چوار شەممە, 21 شوبات 2018 12:27

 

توركیا ئه‌و وڵاته‌ی كه‌ ئاك پارتی گۆڕانكاری گه‌وره‌ی تێدا ئه‌نجامداوه‌و له‌ وڵاتێكی قه‌رزارو شكستی ئابوریه‌وه‌ كردی به‌ یه‌كێك له‌وڵاته‌ پێشكه‌وتوه‌كان و له‌ئێستادا وڵاتێكی سه‌رمایه‌داریه‌، سه‌رۆك كۆماری ئه‌و وڵاته‌ش ده‌یه‌وێت یاسایه‌كیتری سه‌رده‌می ده‌سه‌ڵاتی عه‌لمانیه‌كان بگۆڕێت و ده‌ڵێت: ئه‌و یاسایه‌ هه‌ڵه‌ی تێدایه‌و زیانی بۆ هاوڵاتیانی توركیا هه‌یه‌ .

ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆگان، سه‌رۆك كۆماری توركیا رایگه‌یاند: ده‌بێت توركیا یاسای ڕێگه‌دان به‌زینا بگۆڕێت و ئێستا كاتی ئه‌وه‌هاتووه‌ چاكسازی له‌و یاسایه‌ بكرێت ئه‌وه‌ش له‌پێناو ڕه‌وشتی كۆمه‌ڵگاكه‌مانه‌ .

ئه‌م یاسایه‌ كه‌ رێگه‌ده‌دات زینا له‌و وڵاته‌ بكرێت و به‌تاوان له‌قه‌ڵه‌م نادرێت و هۆكارێكی سه‌ره‌كیه‌ بۆ خیانه‌تی نێوان خێزانه‌كان ، پێشتر له‌ ساڵانی نه‌وه‌ده‌كانی سه‌ده‌ی رابردوو له‌لایه‌ن ده‌سه‌ڵاتداره‌ عه‌لمانیه‌كانی ئه‌و وڵاته‌وه‌ په‌یڕه‌وكراو به‌پێی یاساكه‌ش بۆ ئافره‌ت و بۆ پیاو ئه‌و تاوانه‌ هه‌ژمار ناكرێت و چاوپۆشی لێ ده‌كرێت .

له‌ ئێستادا كۆمه‌ڵگای توركیا ره‌وشتی به‌ره‌و باشتر چوه‌و تێگه‌یشتنی بۆ ئه‌و بابه‌تانه‌ زیاتربووه‌، بۆیه‌ ئێستا كاتێكی گونجاوه‌ تا واز له‌و یاسا هه‌ڵه‌یه‌ بهێنین كه‌ پێشتر به‌پێی یاساكانی ئه‌وروپا داڕێژراوه‌و ئه‌وه‌ش هه‌ڵه‌یه‌ .

م-ع-كانی