ئابوری ... نەوت بەرزترین نرخی لەماوەی دوو هەفتە تۆماركرد

شەممە, 24 شوبات 2018 05:27

 

 

 

نرخی نەوت جارێكی تر بەرز بوونەوەی تۆماركردەوەو گەیشتە بەرزترین نرخی لەماوەی دوو هەفتەی رابردوو.

داخرانی كێڵگەی نەوتی (فیل) لە لیبیاو لێدوانی سعودییە لەبارەی بەردەوام بوون لەسەر سڕكردنی هەناردەی نەوت بەمەبەستی پشتیوانی كردن لەبەرز بوونەوەی نرخەكان، كاریگەری هەبوو بۆ بەرز كردنەوەی نرخەكانی نەوت لە بازاڕەكانی جیهان.

بەپێی زانیارییەكانی راپۆرتێكی ئاژانسی رۆیتەرز، نرخی بەرمیلێك نەوتی برێنت بۆ (67.31) دۆلارو نرخی بەرمیلێك نەوتی خاویش بۆ (63.73) دۆلار بەرز بۆتەوە.

 

ئـ . كـ