ئەمریكا 3 مانگی تر باڵیۆزخانەی بۆ قودس دەگوازێتەوە

شەممە, 24 شوبات 2018 06:42

 

 

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریكا رایگەیاند، باڵیۆزخانەی وڵاتەكەی مانگی ئایاری ئەمساڵ لە قودس دەستبەكار دەكات و ئەم هەنگاوە مێژووییە مایەی خۆشحاڵی ئەمریكایە.

هەرچەندە پێشتر (مایك پێنس) جێگری سەرۆك كۆماری ئەمریكا لە سەردانێكیدا بۆ ئیسرائیل رایگەیاندبوو، باڵیۆزخانەی وڵاتەكەی كۆتایی ساڵی (2019) لە ئۆرشەلیم دەكرێتەوە، بەڵام بەرپرسێكی پلە باڵای ئەمریكی كە ناوی ئاشكرا نەكراوە، رایگەیاندووە: باڵیۆزخانەی ئەمریكا تاكو سێ مانگی دیكە بە فەرمی لە قودس دەكرێتەوە.

راگەیاندنەكانی ئیسرائیل باسیان لەوە كردووە، كە (دەیڤید فریدمان) باڵیۆزی ئەمریكا لە ئیسرائیل بەمدواییە خۆی زیاتر لە قودس دەمێنێتەوەو دوای گواستنەوەی فەرمی باڵیۆزخانەش ئۆفیسی كاری ناوبراو لە باڵەخانەی ئێستای كونسوڵییەی ئەمریكا لە ناوچەی ئارنونا لە قودس دەبێت، چونكە درووستكردنی باڵیۆزخانەی نوێ لە قودس چەند ساڵێك كاتی دەوێت.

 

ئـ . كـ