ئەمریكا لە 14ی ئایاردا باڵیۆزخانەكەی بۆ قودس دەگوازێتەوە

شەممە, 24 شوبات 2018 08:08

 

وەزیری گواستنەوە و ھەواڵگری ئیسرائیل، ڕایدەگەیەنێت: بڕیاری گواستنەوەی باڵیۆزخانەی ئەمریكا لەتەل ئەبیبەوە لەئیسرائیل بۆ قودس، لە 14ی مانگی ئایاری داهاتوودا كەڕۆژی دامەزراندنی ئیسرائیلە جێبەجێ دەكرێت.

 

ئیسرائیل كاتز وەزیری گواستنەوە و ھەواڵگری ئیسرائیل لەلاپەڕەی خۆی لەتۆڕی كۆمەڵایەتی تویتەر نووسیویەتی: لەڕۆژی دامەزراندنی ئیسرائیلدا كەڕۆژی 14ی ئایارە باڵوێزخانەی ئەمریكا دەگوازرێتەوە بۆ قودس.

 

جێگای ئاماژەبۆكردنە دۆناڵد ترەمپ سەرۆكی ئەمریكا لە 6ی كانوونی یەكەمی 2017دا قودسی وەك پایتەختی ئیسرائیل ناساندوو بڕیارەكەش ناڕازی بەشێك لە وڵاتانی جیهانی لێكەوتەوە و بەفەرمی بەشێك لە وڵاتانی جیهان ئیدانەی بڕیارەكەی ترەمپیان كرد.

 

 

 

س ب