ئەردوگان : خۆرهەڵاتی فوراتیش داگیر دەكەین

شەممە, 24 شوبات 2018 07:43

 

 

سەرۆك كۆماری توركیا رایگەیاند، تاكو ئێستا (415) كیلۆمەتر لە خاكی عەفرینیان داگیركردووەو باسیش لەوەدەكات كە هێزەكانیان دوای عەفرین و مەنبەج، بەرەو ڕۆژهەڵاتی فوراتیش دەڕۆن.

بەپێی هەواڵێكی ئاژانسی ئەنادۆڵ، (رەجەب تەیب ئەردوگان) سەرۆك كۆماری توركیا لە میانەی پێشكەش كردنی وتارێكدا باسی لە ئۆپەراسیۆنی هێزەكانی وڵاتەكەی كرد بۆ سەر كانتۆنی عەفرینی خۆرئاوای كوردستان.

ئەردوگان وتی، سوپای توركیا دوای عەفرین و مەنبەج بەرەو ڕۆژهەڵاتی فوراتیش بەڕێ دەكەوێت.

سەرۆك كۆماری توركیا ئاماژەی بەوەشكرد، كە سوپای وڵاتەكەی زیاتر لە (415) كیلۆمەتر لە خاكی عەفرینی داگیركردووە، ئەمە لە حاڵێك دایە كە هێزە كوردییەكان لە ماوەی (5) هەفتە زیاترین بەرگریان كردووەو سوپای توركیا لە سەر سنوورەكان زیاتر پێشڕەوی نەكردووە.

شایانی باسە كە سوپای توركیا بە بیانووی دابینكردنی ئاسایش بۆ ناوخۆی توركیا، ماوەی زیاتر لە یەك مانگە هێرشی داگیركاری بۆ سەر عەفرین دەست پێكردووەو لەم ماوەیەدا بە سەدان هەزار كەس ئاوارە بوونە.

 

ئـ . كـ