هێزەكانی ئەسەد ناتوانن پێشڕەوی بكەن بۆ غۆتەی نزیك دیمەشق

شەممە, 24 شوبات 2018 18:06

 

 

شارەدێی غۆتە كەوتۆتە خۆرهەڵاتی شاری دیمەشقی پایتەختی سوریا، بەهەوڵی رووسیا ئێستا خەریكە ئەو شارەدێی وێران دەكرێت و تاكو ئێستاش بەسەدان كەس كوژراون.

وێڕای پشتیوانی وڵاتانی عەرەبی لە وێران كردنی شارەدێی غۆتەی نزیك دیمەشق، بەڵام وڵاتی سوید پرۆژەی یاسایەكی داوەتە ئەنجوومەنی ئاسایش تاكو لەوێوە ئاگر بەستێك دروست بكات و هاوڵاتیانی گەمارۆ دراو ڕزگار بكرێن، بەڵام بەربەست دروست كردن لەبەردەم پرۆژە یاساكە بەردەوامەو دیمەشق و مۆسكۆش بە چڕترین شێوە سەرقاڵی بۆردومان كردنی ئەو شارەدێیەن.

ئەمڕۆ هێزەكانی ڕژێمی ئەسەد دوای بۆردومانێكی چڕ هێرشێكیان بۆ سەر شارەدێی غۆتە ئەنجامداوە، بەڵام چەكدارانی ئۆپۆزسیۆن بەرپەرچیان داوەنەتەوەو ڕێگەیان پێگرتوون پێشڕەوی بكەن.

لەگەڵ ئەوەی چارەگێكی دانیشتوانەكەیەتی، بەڵام ئێستا شارەدێی غۆتە (400) هەزار كەسی تێدایەو بەتووندی گەمارۆدراوەو بەتووندیش بۆردومان دەكرێت.

 

ئـ . كـ