باڵیۆزێكی پێشووی ئەمریکا: وڵاته‌كه‌م له‌ 2003 هه‌ڵه‌یه‌كی گه‌وره‌ی ئه‌نجامدا

یەک شەممە, 25 شوبات 2018 12:51

 

باڵیۆزی پێشووی ئەمریکا لە کوێت و لیبیا ڕایگەیاند: هێرشی وڵاته‌كه‌ی بۆ سەر عێراق، لە ساڵی ٢٠٠٣ هەڵەیەکی ستراتیژی بووە، هه‌موو سیاسه‌تمه‌دارێكیش ئه‌و راستیه‌ ده‌زانیێت.

دبرا جۆنز باڵیۆزی پێشووی ئەمریکا لە کوێت و لیبیا، بۆ‌ ڕۆژنامەی گازیتارۆی ڕووسیا وتی: پێم وایە هەموو کەس لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست دان بەو ڕاستییەدا دەنێت کە هێرشی سەر عێراق لەلایەن ئەمریکاوە له‌ ساڵی 2003، هەڵەیەکی ستراتیژی سەدەی ٢١ بوو.

باڵیۆزه‌كه‌ی پێشووی ئەمریکا وتیشی: هەر هەنگاوێکی سەربازی یان کردەوەیەکی تیرۆریستی دژ بە ئەمریکا گۆڕانکاری لە بیر و بۆچوونە سەربازییەکانی بە دواوە دەبێت، جیاوازییەکان سەبارەت بە عێراق ئەوەیە کە ئێمە ژنڕاڵەکانی وەک کۆڵین پاڤێڵ و ڕیچارد ئارمیتاژمان هەبوو کە دژایەتی هێرشەکەیان دەکرد بەڵام لە بەرامبەردا کەسانی وەک دوناڵد ڕامسفێڵد پاڵپشتی ئەم هێرشەیان کرد.

شایه‌نی باسه‌، بیانووی ئەمریکا بۆ هێرشی عێراق لە ساڵی ٢٠٠٣ ئەوە بوو، کە بەغدا پەرەی بە چەکە کۆمەڵکوژەکان داوە، بەڵام سوپای ئەمریکا پاش داگیرکردنی عێراق تاوه‌كو ئێستا هیچ ئاسەوارێکی لەم چەکانە دەست نەکەوت.

 

 

ش.م