بەهۆی بوومەلەرزەوە، ئەم وڵاتە هەناردەی نەوت و غازی راگرت

دوو شەممە, 26 شوبات 2018 06:08

 

 

بەرەبەیانی ئەمڕۆ بوومەلەرزەیەكی بەهێز وڵاتێكی باشووری خۆرهەڵاتی كیشوەری ئاسیای هەژاندووە، ئەوەش بۆتە مایەی وەستانی هەناردەی نەوت و غاز لەم وڵاتەوە بۆ نێو بازاڕەكانی جیهان.

دەستەی روپێوی بوومەلەرزەی ئەمریكی بڵاویكردۆتەوە، بەرەبەیانی زووی ئەمڕۆ دووشەممە بوومەلەرزەیەك بەهێزی (7.5) پلە بەپێی ڕێختەر هەرێمی (سازرن هایلاندز) ی لە وڵاتی بابوا گینیای نوێ‌ هەژاندووە، كە كەوتۆتە باكووری كیشوەری ئوسترالیاو خۆرهەڵاتی وڵاتی ئەندۆنۆسیا، ئەوەش بۆتە مایەی وەستانی هەناردەی نەوت و غاز لەو وڵاتەوە بۆ دەرەوە.

تاكو ئێستا هیچ زانیارییەك نییە لەبارەی زیانەكانی ئەو بوومەلەرزە بەهێزە، دەزگای فریاكەوتنی خێرای كارەساتەكانی ئەو وڵاتەش هیچ زانیارییەكی لەو بارەیەوە ئاشكرا نەكردووە.

 

 

ئـ . كـ