ئەمریكا... بەهۆی لافاو و گەردەلوولەوە، پێنج كەس گیانیان لەدەستدا

دوو شەممە, 26 شوبات 2018 10:02

 

ناوەندی كەشناسیی ئەمریكا ڕایدەگەیەنێت: بەهۆی ئەو لافاو و گەردەلوولەی بەشەكانی ناوەڕاستی ئەمریكای گرتووەتەوە، تاوەكو ئێستا پێنج كەس گیانیان لەدەستداوە.

 

ناوەندی كەشناسیی ئەمریكا لەسەر ئاماری قوربانیەكانی ئەو لافاو و گەردەلوولەی كە كۆتایی هەفتەی ڕابردوو ویلایەتەكانی میشیگان، كێنتاكی و ئاركانساسی گرتووەتەوە، ڕایگەیاند: ئەو گەردەلوولە بەهێزەی كەڕووی لەو ناوچانە كردووە خێراییەكەی دەگاتە 80 كیلۆمەتر لە كاتژمێرێكدا و تاوەكو پێنج كەس گیانیان لەدەستداوە.

 

هەروەها ئاماژەی بەوەش كردووە: بەهۆی ئەو گەردەلول و لافاوەی كە ڕوویداوە سەقفی چەندین خانوو داڕماوەو یزانێكی ماددی زۆر بەر بەشێك لەشوێنە گشتییەكان و هاوڵاتیان كەوتوە و بە هۆی زیانبەركەوتنی تۆڕەكانی كارەباوشەوە زیاتر لە 20 هەزار ماڵ لە سێ ویلایەتدا بێ كارەبان.

 

 

 

 

س ب