ساڵح موسلیم ئازاد كرا

سێ شەممە, 27 شوبات 2018 10:47

 

دوای ده‌ستگیركردنی بۆ ماوی چه‌ند رۆژێك له‌ وڵاتی چیك، ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌ دادگای ئه‌و وڵاته‌وه‌، بڕیاری ئازادكردنی هاوسەرۆکی پێشووی پەیەدەی ده‌ركرد.

له‌ دانیشتنی ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌دا 27ی شوباتی 2018، دادگای پڕاگی پایته‌ختی چیک بڕیاریدا بەئازادکردنی ساڵح موسلیم ھاوسەرۆکی پێشوی پەیەدەو لێپرسراوی پەیوەندییە دیبلۆماسیەکانی تەڤدەم.

نوێنەری پەیەدە لەھەرێمی كوردستان، هه‌واڵه‌كه‌ی پشتڕاسکردنەوە و رایگه‌یاند: دەنگی ڕاستی لەھەر کوێیەک بێت بەدڵنیاییەوە سەردەکەوێت.

لەپەیامێكیشدا، پارتی یەكێتیی دیموكرات (پەیەدە) داوا دەكات لەگەڵ ئازادكردنیشدا، پێویسته‌ حكومەتی چیك داوای لێبوردن لەگەلی كوردستان بكات.

 

 

 

ش.م