دوای ئازادكردنی ساڵح موسلیم، توركیا هۆشداری ده‌داته‌ چیك

سێ شەممە, 27 شوبات 2018 12:25

 

دوای ئەوەی ئەمڕۆ سێشەممە دادگای چیك بڕیاری ئازادكردنی هاوسەرۆكی پێشووی پارتی یەكێتیی دیموكراتی پەیەدە ده‌ردكرد، توركیا یەكەم كاردانەوەی وڵاتەكەی لەمبارەی راگه‌یاند و هۆشداری دایه‌ وڵاتی چیك.


ئەحمەد نەجاتی بیگاڵی، باڵیۆزی توركیا لە پراگی پایتەختی چیك، رایگەیاند: ئازادكردنی ساڵح موسلیم، هاوسەرۆكی پێشووی پەیەدە و بەرپرسی پەیوەندییەكانی دەرەوەی تەڤگەری جڤاكی دیموكراتی/تەڤدەم، پێچەوانەی رێككەوتنی رادەستكردنه‌وه‌ی بە توركیا بوو.

باڵیۆزی توركیا لە پراگی وتیشی: وڵاتەكەی نیگەرانە لەو بڕیارەی دادگای چیك و بڕیارێكی چاوەڕوان نەكراو بوو بۆ توركیا، هۆشداریشی داوەتە حكومەتی چیك، لەوەی ئازادكردنی ساڵح موسلیم، كاریگەریی دەكاتە سەر پەیوەندییەكانی پراگ و ئەنقەرە.

شایه‌نی باسه‌، ئەمڕۆ سێ شەممە رێكەوتی 27ی شوباتی 2018، دادگای چیك بریاریدا به‌ ئازادكردنی ساڵح موسلیم هاوسەرۆكی پێشووی پارتی یەكێتیی دیموكراتی لە رۆژئاوای كوردستان.

 

 

 

ش.م