بەرپرسێكی تری كۆشكی سپی دەستی لەكاركێشایەوە

پێنج شەممە, 01 ئازار 2018 05:42

 

 

بەڕێوەبەری پەیوندییەكانی كۆشی سپی كە كەسێكی زۆر نزیكی سەرۆكی ئەمریكا بوو دەستی لە پۆستەكەی كێشایەوە.

(هۆپ هێكس) بەڕێوەبەری پەیوەندییەكانی كۆشكی سپی تەمەن (29) ساڵ و كەسێكی نزیك لە (دۆناڵد ترامپ) ی سەرۆكی ئەمریكا دەستی لە پۆستەكەی كێشایەوە، بەبێ‌ ئەوەی ئاماژە بە هۆكاری دەستلەكاركێشانەوەكەی بكات.

وتەبێژی كۆشكی سپی هەواڵی دەستلەكاركێشانەوەی بەڕێوەبەری پەیوەندییەكانی پشت راست كردۆتەوە، بەڵام ئاماژەی بەهۆكارەكان نەكردووە.

(هۆپ هێكس) رایگەیاندووە: ئەوەی لە توانایدا بووبێت كردوویەتی، بەڵام لەمەودوا ناتوانێت درێژە بەكارەكانی بدات.

جێگەی باسكردنە هێكس لەكاتی هەڵمەتی پروپاگەندەی هەڵبژاردنەكان سكرتێری رۆژنامەوانی (دۆناڵد ترامپ) بووە، ماوەی سێ‌ ساڵی رابردووش لە كۆشكی سپی كاریكردووە.

 

 

ئـ . كـ