سێ كچە موسڵمان لە نیۆرك بە 180 هەزار دۆلار قەرەبوكرانەوە

پێنج شەممە, 01 ئازار 2018 10:37

 


دادگای فیدڕاڵی لە نیۆرك دوێنێ چوار شەممە بڕیاریدا بە قەرەبووكردنەوەی سێ كچە مسوڵمان كە پێشتر لەكاتی گرتنی وێنەی فەرمیدا لەلایەن پۆلیسەوە ناچار كراون لەچكەكانیان لاببەن.


تۆڕی فۆكس نیوزی ئەمریكی بڵاویكردۆتەوە ، دادگای فیدڕاڵی بۆكلین لە نیۆرك بڕیاریداوە هەر یەك لەو سێ كچە موسڵمانە، 60 هەزار دۆلار قەرەبوو بكرێنەوە لە چوارچێوەی سێ داوای یاسایی كە ئەو سێ كەسە تۆماریان كردبوو.


یەكێك لە ڕوداوەكان لە ساڵی 2012 دا بووە و دوو روداوەكەی دیكەش لە سالی 2015 و 2016 دا ڕویداوە.