ئەمریكا فڕۆكەی F 35 بە توركیا دەدات

هەینی, 02 ئازار 2018 06:35

 

 

ئەمریكا بڕیاریداوە فڕۆكەی (F 35) بە توركیا بدات و بۆ ئەو مەبەستەش چەند مانگی داهاتوو چەند فڕۆكەیەكی رادەست دەكات.

بەپێی هەواڵێكی رۆژنامەی یەنی شەفەقی توركی، چەند مانگی داهاتوو ئەمریكا قۆناغی فڕۆكەی شەڕكەری (F 35) رادەستی وڵاتەكەی دەكات.

ئەم فڕۆكانە بە سیستەمی زۆر پێشكەوتوو دروستكراون و توانایان هەیە بەشێوەی ستوونی بفڕن و لەسەر زەوی یان لەسەر كەشتییەكان بوەستنەوە.

یۆنان وەك یەكەم وڵاتی هەرێمی و نزیك لە توركیا مەترسی خۆی دەربڕیوە لە پێفرۆشتنی ئەو فڕۆكەیە لەلایەن ئەمریكاوە بەو وڵاتە.

بەپێی رای چاودێرای سیاسیش ئەو هەنگاوە ئەمریكا لەبەرامبەر توركیا بۆ ئەوەی تاكو ڕۆڵی رووسیا لەناوچەكە دووربخاتەوە.

 

ئـ . كـ