ئابوری ... نرخی نەوت بۆ نزمترین ئاستی دابەزی

هەینی, 02 ئازار 2018 06:53

 

 

كەمی خواست لەسەر نەوت و بەرز بوونەوەی ئاستی یەدەگی نەوتی ئەمریكی، بۆتە مایەی دابەزینی نرخی نەوت.

تەنها دوێنێ‌ نرخی نەوت بەڕێژەی (%1) دابەزینی تۆماركردووە، بەمەش گەیشتۆتە نزمترین نرخی لەوەتەی دوو هەفتەی رابردوودا.

بەپێی زانیارییەكان، نرخی بەرمیلێك نەوتی برێنت بە (63.83) دۆلارو نرخی بەرمیلێك نەوتی خاویش بە (60.18) دۆلار مامەڵەی پێوەكراوە.

 

 

ئـ . كـ