ئەژدیهای خۆرهەڵات بەریتانیا ئیفلیج دەكات

هەینی, 02 ئازار 2018 11:48

 

 

لەوەتەی نزیكەی 40 ساڵی رابردوودا بەهێزترین شەپۆڵی سەرما لە بەریتانیا دەدات و ژیان نیمچە ئیفلیج دەكات.

شەپۆڵێكی بەفر بارین و شەختەو ساردییەكی زۆر بەشێكی زۆری بەریتانیا دەگرێتەوەو ژیان نیمچە ئیفلیج دەكات و پسپۆرانیش دەڵێن: لەوەتەی (37) ساڵی رابردوو سەرمای بەم شێوەیە ئەو وڵاتەی نەگرتۆتەوە.

فڕۆكەخانەكان و هێڵەكانی شەمەندفەرو پاپۆڕەكان و تەنانەت ڕێگەی گواستنەوەی گشتی وەستاوەو هەزاران قوتابخانەش دەرگاكانیان داخستووە.

دەزگای كەشناسی بەریتانیا رایگەیاندووە، شەپۆڵە ساردییەكە بە ئەژدیهای خۆرهەڵات ناسراوەو لە دوورگەی سیبریاوە هەڵیكردووەو تاكو ئێستاش بەردەوامەو (90) سەنتیمەتر بەفر باریوەو پلەكانی گەرماش گەیشتوونەتە (10.3) لە ژێر سفر.

 

ئـ . كـ