توركیا: تا ئێستا 41 سەربازی توركیا و 116 چەكداری ئۆپۆزسیۆنی سوریا لە عەفرین كوژراون

شەممە, 03 ئازار 2018 06:15

 

وەزیری بەرگری توركیا ر ِایدەگەیەنێت لە ئۆپراسیۆنەكانی سەر عەفرین 41 سەربازی توركیا و 116 چەكداری ئۆپۆزسیۆنی سوریا كوژراون ئەمەش زۆر كەمترە لەو ئامارانەی یەپەگە لەسەر زیانەكانی سوپای توركیا بڵاوی دەكاتەوە.


لەگەڵ دەستپێكردنی هێرشی توریكا بۆ سەر عەفرین و بەرگری هێزەكانی یەپەگە دژی هێرشەكان، لە مانگی دووەمی شەڕەكەدا هەردولا ئاماری جیاواز لەسەر زیانەكانی یەكتری بڵاودەكەنەوە.


نورەدین جانیكلی وەزیری بەرگری توركیا لەوبارەوە رایگەیاندوە لەسەرتای ئۆپراسیۆنی چڵە زەیتون تاوەكو ئێستا ٤١ سەربازی سوپای توركیا و ١١٦ چەكداری سوپای سووریای ئازاد كوژراون ، و هاوكات دوو هەزار و ٢٩٥ چەكداریش لە چالاكی خراون.


لەبەرامبەردا یەپەگە ڕایدەگەیەنێت زیانێكی گەورەیان بە سوپای توركیا و چەكدارەكانی ئۆپۆزسیۆن گەیاندووە، كە بە كوژران و برینداربوونی سەدان سەرباز ڕاگەیەنراوە.