بەتۆمەتی گەندەڵی، لێكۆڵینەوە لەگەڵ سەرۆك وەزیرانی ئیسرائیل كرا

شەممە, 03 ئازار 2018 11:25

 

دوێنێ هەینی پـۆلیسی ئیسرائیل لەسەر كەیسێكی گەندەڵی بۆ ماوەی چەند كاتژمێرێك لێكۆڵینەوەیان لەگەڵ سەرۆك وەزیرانی ئیسرائیل كرد.

 

میدیاكانی ئیسرائیل بڵاویان كردەوە، دوێنێ هەینی 2ی ئازاری 2018 دوو ئۆتۆمبیلی پـۆلیس چونەتە بەردەم شوێنی حەوانەوەی بنیامین نەتەنیاهو سەرۆك وەزیرانی ئیسرائیل لە ئۆرشەلیم و بۆ ماوەی پێنج كاتژمێر لێكۆڵینەوەیان لەگەڵدا كردووە.

 

هاوكات سارای هاوسەری كە ئەویش لە كەیسەكە تۆمەتباركراوە، لە بنكەی پـۆلیسی دژە گەندەڵی لێكۆڵینەوەی لەگەڵدا كراوە.

 

 

 

 

س ب