شەپۆڵێكی سەرماو بەفر لە 15 ویلایەتی ئەمریكا دەدات

04/03/2018 - 09:21 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵ/گشتی

 

 

شەپۆڵێكی بەفرو سەرما لەبەشێكی زۆری كەنارەكانی خۆرهەڵاتی ئەمریكای داوەو جۆرێك لە ئیفلیجی دروست كردووە.

كەناڵی (NBS) بڵاویكردۆتەوە، لەئەنجامی شەپۆڵێكی بەهێزی سەرما كە بەشێكی زۆری ئەمریكای گرتۆتەوە، تاكو ئێستا (8) كەس گیانیان لەدەستداوەو تەزووی كارەباش لەسەر هەزاران هاوڵاتی بڕاوەو سەدان گەشتی ئاسمانی هەڵوەشێندراوەتەوە.

لەلایەن خۆشیەوە بەشی فریاكەوتنی ئەمریكا باری تەنگەتاوی لە (15) ویلایەت راگەیاندووە، بەتایبەتی لەبەشی خۆرهەڵاتی ئەو وڵاتە.

 

ئـ . كـ