عەفرین...فڕۆكە جەنگیەكانی توركیا 36 چەكداری ڕژێمی سوریا دەكوژن

یەک شەممە, 04 ئازار 2018 06:30

 



ڕوانگەی سوری بۆ مافەكانی مرۆڤ كە بارەگاكەی لە لەندەنە، ئاشكرای دەكات لە ماوەی كمتر لە 48 كاتژمێردا بۆ جاری سێ یەم فڕۆكەكانی توركیا بۆردومانی هێزێكی چەكداری سەر بە ڕژێمی سوریایان لە عەفرین كردووە و لانی كەم 36 چەكدار كوژراون.


ئەو ڕێكخراوە ئاشكرای كردووە، فڕۆكە توركیەكان بنكەیەكی سەربازی چەكدارانی ئەسەد یان بۆردومان كردوە لە ناوچەی كفر جەنە، لەكاتژمێر 5ی بەیانی تاوەكو كاتژمێر 10.


ڕۆژی ڕابردووش سوپای توركیا كۆنتڕۆڵكردنی شارۆچكەی جندرێس ی ستراتیجی ڕاگەیاند و هێزەكانی یەپەگەش هەواڵەكەیان ڕەتكردەوە.


هەروەك ڕۆژی ڕابردوو، یەپەگە كوژرانی 31 سەربازی سوپای توركیا ڕاگەیاند كە كەوتونەتە بۆسەیەكەوە.