كۆریای باكور هەڕەشەی نوێ لە ئەمریكا دەكات

یەک شەممە, 04 ئازار 2018 07:05



جارێكی دیكە پەیوەندیەكانی نێوان ئەمریكا و كۆریای باكور ڕوو لە ئاڵۆزبوون دەكاتەوە و ئەو وڵاتە هەڕەشەی توند لە ئەمریكا دەكات.


ئاژانسی هەواڵی ناوەندی كۆریای باكور بڵاویكردۆتەوە" ئەگەر ئەمریكا سوربێت لەسەر ئەنجامدانی مانۆڕی هاوبەش لەگەڵ سوپای كۆریای باشور و هێشتنەوەی سزاكانی سەرۆ كۆریای باكور، ئەوا ڕوبەڕوی ئەمریكا دەبینەوە".


ئاژانسی فەرمی كۆریای باكور نوسیویەتی" بەهەموو شێوازێكی گونجاو ڕوبەڕوی ئەمریكا دەبینەوە و دەبێت بەرپرسیاریەتی چارەنوسەكەشی هەڵبگرێت".


هەڕەشەی بەكارهێنانی موشەكی ئەتۆمی ، یەكێكە لە هەرە مەترسیە گەورەكانی كۆریای باكور بۆ سەر ئەمریكا.