ئەمریكا باڵیۆزخانەی خۆی لە توركیا داخست

دوو شەممە, 05 ئازار 2018 05:27

 

 

بەرپرسانی باڵیۆزخانەی ئەمریكا لە ئەنقەرەی پایتەختی توركیا، داخستنی باڵیۆزخانەكەیان بە هۆكاری هەڕەشەی ئاساییشی داخست.

لەئەنقەرەی پایتەختی توركیا، بەرپرسانی باڵیۆزخانەی ئەمریكا ڕایانگەیاند، هۆكاری هەڕەشەی ئاساییشی لە سەر باڵیۆزخانەو كارمەندەكانیان، بۆ كاتێكی نادیار بڕیاری داخستنی باڵیۆزخانەكەیان داوە.

هەروەها بەرپرسانی باڵیۆزخانەكە ئاشكریان كردوە، بێجگە لە حاڵەتی زۆر بەپەلەو زۆر تایبەت نەبێت، كارمەندانی باڵیۆزخانەكە تەواوی كارەكانیان ڕادەگرن و هەر كاتێك زانیان گونجاوە، ئەو كات و ساتی كردنەوەی باڵیۆزخانەكەیان بۆ ڕای گشتی ئاشكرا دەكەن.

باڵیۆزخانەی ئەمریكا، داوای لە هاوڵاتیانی ئەمریكی نیشتەجێی توركیاش كردووە، خۆیان لە شوێنی قەرەباڵغ بپارێزن و بە وریاییەوە هاتوچۆ بكەن.

 

ئـ . كـ