ڤیدیۆ.. بۆ یەكەم جار وردەكاری شكستهێنانی كودەتایەكی سەربازی لە قەتەر ئاشكرا دەكرێت

دوو شەممە, 05 ئازار 2018 07:29

 

بۆ یەكەم جار كەناڵی جەزیرە وردەكاری شكستهێنانی پلانێكی سەربازی و كەدەتا لە كۆتا ساتەكانیدا لە وڵاتی قەتەر ئاشكرا دەكات كە لە لایەن وڵاتانی ( سعودیە و میسر و ئیمارات و بەحرەین) ەوە پشتیوانی كراوە و مەبەست لێی لەسەر كار لابردنی شێخ حەمەد بن خەلیفە بووە لە ساڵی 1996دا.


فلیمە دۆكۆمێنتاریەكەی كەناڵی جەزیرە كە بەشی یەكەمی لێ پەخش كرا، ئاشكرای كردووە ناو نهێنی پرۆسەكە ( ئەبو عەلی ) بووە، ژووری پرۆسەكەش لە شاری ( خبر) ی سعودیە بووە.


كودەتاكە ڕاستەوخۆ لەلایەن چوار كەسایەتی هەر چوار وڵاتەكەوە سەرۆكایەتی كراوە كە بریتی بوون لە ( ئەمیر سوڵتان بن عەبدول عەزیز لە سعودیە و محمد بن زاید لە ئیمارات و حەمەد بن عیسا لە بەحرەین و لیوای عمر سلێمان ێگری پێشوی حوسنی موبارەك و سەرۆك هەواڵگیری لە میسر).


هەورەك ئەوەی ئاشكرا كردووە كاتژمێر سفر ی كودەتاكە بەرەبەیانی ڕۆژی 14ی 2ی 1996 بووە لە سەعات 3 دا.


لە دیمەنەكاندا كۆمەڵێك كەسایەتی قەتەری بەشدار لە كودەتا سەربازیەكە قسە دەكەن لەوانە چەند ئەندامێكی هەواڵگری قەتەری كە بە نهێنی لەگەڵ سعودیەدا بوون و دوای كودەتاكە فەرمانی لەسێدارەدانی بۆ دەرچووە و بەم دواییانەش هەڵوەشاوەتەوە.