پنتاگۆن : لەشكركێشی توركیا بۆ سەر عەفرین ئەم كاریگەرییەی دەبێت

سێ شەممە, 06 ئازار 2018 05:24

 

 

وەزارەتی بەرگری ئەمریكا دانی بەوەدانا كە ئەو ئەركە سەربازییەی توركیا دژی یەكینەكانی پاراستنی گەلی كوردی سوریا ئەنجامی دەدات لە ناوچەی عەفرین كاردەكاتە سەر جەنگی دژی ڕێكخراوی داعش و بۆتە هۆی وەستاندنی ئەركەكان لە ڕۆژهەڵاتی سوریادا.

كۆلۆنێڵ (ڕۆبەرت مانینگ) وتەبێژی وەزارەتی بەرگری ئەمریكا بە ڕۆژنامەنووسانی راگەیاندووە، وەستان مانای ئەوەیە كە هەندێك لە ئەركە سەربازییە پیادەكانی هێزەكانی سوریای دیموكرات كە هاوپەیمانی ئەمریكان و یەكینەكانی پاراستنی گەلی كورد سەرپەرشتیان دەكات بەشێوەیەكی كاتی ڕاگیراون.

وتیشی : ئەو هێرشە ئاسمانیانەی كە هاوپەیمانێتی دژی داعش لە دژی ڕێكخراوی داعش ئەنجامی دەدەن كاریگەریان لەسەر نەبووەو هێزەكانی سوریای دیموكراتیش هێشتا ئەو ناوچانەیان لەژێر دەستدا ماوە كە لە ڕێكخراوەكەیان سەندۆتەوە.

جێگەی ئاماژەیە كومەڵەی سوریا بۆ چاودێری مافەكانی مرۆڤ دەڵێت، فڕۆكە جەنگیـیەكانی توركیا بە چڕی كەوتوونەتە بۆردومانكردنی شارۆچكەی جەندەریسی باشوری ڕۆژئاوای عەفرین و لە ئاكامدا (13) هاوڵاتی مەدەنی گیانیان لەدەستداوە.

 

 

ئـ . كـ