لەسەر چیمەنتۆو ئەلەمنیۆم، راوێژكارێكی تری ترامپ دەستی لەكاركێشایەوە

چوار شەممە, 07 ئازار 2018 05:41

 

 

گەورە راوێژكارێكی سەرۆكی ئەمریكا بەهۆی جیاوازی لە بۆچوونی سیاسەتی بازرگانی وڵاتەكەی دەستی لەكاركێشایەوە.

(غاری كۆن) گەورە راوێژكاری ئابوری (دۆناڵد ترامپ) ی سەرۆكی ئەمریكا دەستی لە پۆستەكەی كێشایەوەو چووە ڕیزی ئەو بەرپرس و راوێژكارانەی كە دەستیان لە پۆستەكانیان كێشایەوە بەهۆی ناكۆكیان لەگەڵ ترامپ.

دەستلەكاركێشانەوە كۆن پاش ئەوەهات كە ناوبراو لەگەڵ ژمارەیەك راوێژكاری تر نیگەران بوون لە دانانی باجی زیاتر لەسەر داهاتی وڵاتەكەیان لە چیمەنتۆو ئەلەمنیۆم.

ئەو راوێژكارە ماوەی ساڵ و نیوێكە پۆستەكەی وەرگرتووە، پێشتر بەرپرسێكی باڵای بەنكی (گۆڵدمان ساكس) بوو، لەچەند هەفتەی داهاتووش كۆشكی سپی جێدەهێڵێت.

 

ئـ . كـ