باڵیۆزخانەی ئەمریكا لە ئەنقەرە دەرگای كردەوە

چوار شەممە, 07 ئازار 2018 05:43

 

 

وتەبێژی باڵیۆزخانەی ئەمریكا لە ئەنقەرە وتی، جارێكی دیكە دەرگاكانی دەكاتەوەو هەموو خزمەتگوزارییەكان وەكو هەمیشە بەردەوام دەبنەوە، ئەوەش دوای ئەوەی دوو ڕۆژ باڵیۆزخانەكە داخرا بەهۆی هەڕەشەی ئەمنییەوە.

وتەبێژی باڵیۆزخانەكە (دەیڤد جینەر) وتی، لە ئەمڕۆوە باڵیۆزخانەی ئەمریكا لە ئەنقەرە بەشێوەیەكی ئاسایی كارەكانی دەكات و هەموو خزمەتگوزارییەكان پێشكەش دەكات.

وتیشی، سوپاسگوزاری پشتیوانی بەردەوامی پۆلیسی وڵاتەكە دەكەین لە پاراستنی ئاسایشی دامەزراوەكانمان و كارمەندەكانماندا.

جێگەی ئاماژەیە پۆلیسی توركیا ڕۆژی دووشەممە چوار هاوڵاتی عێراقی دەستگیركرد بە تۆمەتی ئەوەی گومانی ئەوەیان لێدەكرا پلانیان گێڕابێت بۆ هێرشكردنە سەر باڵیۆزخانەی ئەمریكا لە ئەنقەرە.

 

ئـ . كـ