سوریا..بەهۆی خستنەخوارەوەی فڕۆكەكەیان ، 27 ئەفسەری ڕوسی كوژران

چوار شەممە, 07 ئازار 2018 06:28

 

وەزارەتی بەرگری ڕوسیا ئاشكرایكرد لە ئاكامی تێككشانی فڕۆكە ڕوسیەكەی نزیك بنكەی سەربازی حمێمم لە سوریا، 39 كەس كوژراون،كە 27 ئەفسەری سوپای ڕوسیا ی تێدایە كە یەكێكیان پلەی لیوای هەیە و پێنج كەس لە تیمی فڕۆكەوانیش كوژراون.

وەزارەتی بەرگری رووسیا رایگەیاندووە فڕۆكەكە لە جۆری بارهەڵگری رووسی بووە Antonov-26، كە دوێنی كاتژمێر 3ی پاش نیوەڕۆلە نزیك بنكەی ئاسمانی حمیمیم لە سووریا كەوتووەتە خوارەوە كە گومان هیچ هێرشێك نەكرا بێتە سەر ئەو فڕۆكەیە و لێكۆڵینەوەی زیاتریش لەبارەی رووداوەكە دەستی پێكردووە.


بنكەی سەربازی حمێمم لە ساڵی 2011 ەوە سوریا كردویەتیە بنكەی سەرەكی چالاكیە سەربازیەكانی دژی ئۆپۆزسیۆن و هاوڵاتیانی سوریا.