ئەردوگان : ئەمریكا گەمارۆشمان بدات، (S 400) لە رووسیا دەكڕین

چوار شەممە, 07 ئازار 2018 06:29

 

 

سەرۆك كۆماری توركیا ڕایگەیاند،وڵاتەكەی درێژە بە كڕینی مووشەكی ئێس )400) لە ڕووسیا دەدات، ئەگەرچی ئەمریكاش گەماڕۆی بدات.

بەپێی هەواڵێكی ئاژانسی تاس، (رەجەب تەیب ئەردوگان) سەرۆكی توركیا ڕایگەیاندووە: تەنانەت ئەگەر ئەمریكا گەماڕۆشمان بدات، ئێمە درێژە دەدەین بە كڕینی سیستەمی مووشەكی ئێس (400) لە ڕووسیا.

ئەردوگان ڕوو لە ئەمریكییەكان وتی: ئێوە هیچ كات بە یۆنان بە هۆی كڕێنی ئێس (300) هیچتان نەوت، بەڵام ئێستە بە ئێمە مۆڵەت نادەن كە ئێس (400) بكڕێن.

ئەو وتیشی، ئێوە پروپاگەندە دەكەن كە پەیوەندی لەگەڵ ڕووسیا هەڵەیە، هەروەها وتووتانە ڕەنگە ئێمە گەمارۆ بدەن، ئێمە نامانەوێت وەڵامی ئێوە بدەینەوە، ئێمە بۆ گەیشتن بە ئامانجەكانی خۆمان بێ ئەوەی بە كەس باج بدەین درێژە بە ڕێگاكەی خۆمان دەدەین.

شایانی باسە كە لە نۆڤێمبەری ساڵی (2016) ڕاگەیەندرا، كە توركیاو ڕووسیا سەبارەت بە كڕینی سیستەمی مووشەكی ئێس (400) بە ڕێككەوتن گەیشتوون و ساڵی ڕابردوو بە فەرمی واژۆیان كردووە.

 

ئـ . كـ