پوتین كاتی به‌كارهێنانی چه‌كی ئه‌تۆمی وڵاته‌كه‌ی ئاشكرا ده‌كات

چوار شەممە, 07 ئازار 2018 11:53

 

ئاژانسی سپوتنیكی رووسی وتارێكی سه‌رۆكی رووسیای بڵاوكردۆته‌وه‌، كه‌ ئاماژه‌ كاتی به‌كارهێنانی چه‌كی ئه‌تۆمی وڵاته‌كه‌ی ده‌كات و ده‌ڵێت: ئێمه‌ چ پێویستێكمان به‌م جیهانه‌ هه‌یه،‌ ئه‌گه‌ر رووسیای تێدا نه‌بێت؟


ڤلادیمێر پوتین، سه‌رۆكی رووسیا رایگه‌یاند: بابه‌تی به‌كارهینانی چه‌كی ئه‌تۆمی زۆر گرنگ و هه‌ستیاره‌، ده‌مه‌وێت په‌یامێك ئاراسته‌ی ناوخۆ و ده‌ره‌وه‌ بكه‌م، پرسی به‌كارهێنانی چه‌كی ئه‌تۆمی كه‌ هیوادارین هیچ كاتێك به‌كاری نه‌هێنین، په‌یوه‌سته‌ به‌ هێرشكردنه‌ سه‌ر وڵاته‌كه‌مان و ته‌نها له‌ حاڵه‌تی به‌رگریكردن له‌ رووسیا بیری لیده‌كه‌ینه‌وه.

له‌ به‌شێكی وته‌كه‌یدا سه‌رۆكی رووسیا ده‌ڵێت: ئه‌گه‌ر بینیمان مووشه‌كێكی ئه‌تۆمی به‌ره‌و خاكی ئێمه‌ دێت، ئه‌وكاته‌ بێ ئه‌وه‌ی بیر له‌ هیچ شتێكی دیكه‌ بكه‌ینه‌وه‌ دژی سه‌رچاوه‌ی مووشه‌كه‌كه‌ و دوژمنه‌كه‌ به‌كاریده‌یهێنین، بێگوومان ئه‌و هه‌نگاوه‌ مه‌ترسیدار و ده‌بێته‌ كاره‌سات بۆ جیهان و مرۆڤایه‌تی، به‌ڵام وه‌ك هاووڵاتییه‌كی رووسی و سه‌رۆكی ئه‌م وڵاته‌ پرسیاریك له‌ خۆم ده‌كه‌م، ئێمه‌ چ پێویستێكمان به‌م جیهانه‌ هه‌یه‌، ئه‌گه‌ر رووسیای تێدا نه‌بێت؟

 

 

ش.م