داعش داوا دەكات لایەنگرانی كۆچ بكەن بۆ وڵاتێكی دیكەی جیهانی

پێنج شەممە, 08 ئازار 2018 07:20

 


دوای شكستهێنان و تێكشكانی یەكجارەكەی لە عێراق و سوریا ، ڕێكخراوی تیرۆریستی داعش لە تۆمارێكی نوێی ڤیدیۆییدا داوا دەكات لە لایەنگرانی لە سەرتاسەری جیهاندا كۆچ بكەن بۆ ناوچەكانی دەسەڵاتیان لە وڵاتی ئەفغانستان بە تایبەت هەرێمەكانی جزجان و نەنغەرهار.


تۆمارە ڤیدیۆییەكە لەلایەن ویلایەتە خوراسان ی ڕێكخراوی داعش ئامادەی كردووە ماوەی 25 خولەك دەبێت و بنكە و پێگەكانی ڕێكخراوەكە لە ئەفغانستان پیشان دەدات.


لە تۆمارە ڤیدیۆییەكەدا چەكدارانی داعش هەڕەشەی تۆڵەسەندنەوە لە دۆناڵد ترامب ی سەرۆكی ئەمریكا دەكەن.