چەكدارانی ڕژێمی سوریا لە عەفرین كشانەوە

دوو شەممە, 12 ئازار 2018 07:52

 

بە گوێرەی هەواڵی كەناڵی ( دایۆركتەرەت) تایبەت بە لێكۆڵینەوە لە كێشە سەربازیەكان لە جیهان، ئاشكرای كردووە میلشیاكانی بەرگی میللی سەر بە ڕژێمی سوریا كە لە حەلەبەوە هاتبونە عەفرین ، دەستیان كردوە بە جێهێشتنی شارەكە.


ئەو كەناڵە ئاماژەی بەوە كردووە هێزەكانی سەر بە سوریا مەترسی ئەوەیان هەبووە، سوپای توركیا كۆتا خاڵی گەمارۆی سەر عەفرین كۆنترۆڵ بكات لە گوندی كیمار و بەمەش بە تەواوەتی ڕێگەی نێوان عەفرین حەلەب دادەخرێت و پەیوەندیەكان لەگەڵ حكومەتی سوریا دەبچڕێت.


مانگی ڕابردوو ئاژانسی فەرمی سانا بڵاویكردەوە هێزێكی سەربازی سەر بە حكومەتی سوریا گەتونەتە عەفرین بۆ پشتیوانی هاوڵاتیان لە ڕوبەڕوبنەوەی داعش و هێرشی ناڕەوای توركیا بۆ سەریان