هەڕەشە لە هاوڵاتیانی عەفرین دەكرێت

دوو شەممە, 12 ئازار 2018 08:43

 


لەگەڵ نزیك بونەوەی هێرشى سوپای توركیا و چەكدارانی سەر بە سوپای سوریای ئازاد لە سەنتەری عەفرین، مەترسی زیاتر بوونی قوربانیەكان دەكرێت و سەرەڕای بۆردومانە بەردەوامەكان بۆ شارەكە بڵاوبونەوەی چەند گرتەیەكی ڤیدۆیی چەكدارانی سوریای ئازاد كە هەڕەەش لە هاوڵاتیان دەكەن مەترسیەكان زیاتر دەكات.


ڕوانگەی سوری بۆ مافەكانی مرۆڤ كە بارەگاكەی لە لەندەنە بڵاویكردەوە سەرەڕای ئەوەی هەزاران هاوڵاتی مەدەنی لە عەفرین ماون لە ژێر دەسڵاتی هێزەكانی سوریای دیموكرات مەترسی لەسەر ژیانیان زیاتر دەكات.


ئەو ڕێكخراوە چەند تۆمارێكی ڤیدیۆیی بڵاوكردۆتەوە كە گوایا لە چەكدارە سوریەكانەوە دەستیان كەوتووە تیایدا چەند هاوڵاتیەكی كورد دەستگیركراون و سەرەڕای سوكایەتی پێكردنیان یەكێك لە چەكدارەكان هەڕەشە دەكات و دەڵێت " پەیامێك بۆ كوردە بێ باوەڕەكان ، ئەگەر تەوبە بكەن ئەوە دەبنە برامان و ئەگەر نا ئەوا سەرتان لە جەستە دەكەینەوە".


ئەو سەرچاوە ئاماژەی بەوەكردووە تۆمارەكە لە ناوچەی شێخ حەدید لە ریفی عەفرین تۆماركراوە .