فڕۆكەیەكی ئێف 18 ی ئەمریكی كەوتەخوارەوە

پێنج شەممە, 15 ئازار 2018 07:54

 

هێزی دەریای ئەمریكا ڕایدەگەیەنێت: ئەمڕۆ پێنج شەممە فڕۆكەیەكی ئەمریكی لە فلۆریدا كەوتۆتەخوارەوە و سەرجەم سەنشینەكانی گیانیان لەدەست داوە.

 


ئەمڕۆ پێنج شەممە 15ی ئازاری 2018 هێزی دەریای ئەمریكا لەبەیاننامەیەكدا ڕایگەیاند: ئەمڕۆ پێنج شەممە فڕۆكەیەكی ئەمریكی لەجۆری F-18 لە فلۆریدا كەوتۆتەخوارەوە و بە گوێرەی زانیارییە سەرەتاییەكان دوو فڕۆكەوانەكە گیانیان لەدەست داوە.

 


لەبەیاننامەكەی هێزی دەریای ئەمریكا ئەوەش هاتووە: تیمەكانی فریاكەوتنی فلۆریدا گەیشتونەتە شوێنی ڕوداوەكە و لێكۆڵینەوە لەكەوتنەخوارەوەی ئەو فڕۆكەیە دەستی پێكردووە.

 

 

 

 

 

س ب