هێزەكانی ئەسەد كەوتنە بەر بۆردومانی فڕۆكەی هاوپەیمانان

هەینی, 16 ئازار 2018 07:43

 

 

فڕۆكە جەنگییەكانی هاوپەیمانان سوپای سوریایان لەكەناری رووباری فورات بۆردومان كرد.

بەپێی سەرچاوە هەواڵییەكان، ئەمڕۆ هەینی شەڕو پێكدادانێكی سەخت لەنێوان هێزەكانی سوپای سوریاو گروپە چەكدارەكانی داعش لە ریفی مەیادینی خۆرهەڵاتی پارێزگای دێرزوور روویداوەو كوژراوو بریندار لەهەردوولا هەیە.

هەر ئەمڕۆ هێزەكانی سوریای سەربە ڕژێمەكەی ئەسەد لەلایەن فڕۆكە جەنگییەكانی هاوپەیمانان كراونەتە ئامانج و ژمارەیەكیان لێكوژراوە.

 

ئـ . كـ