لەبەر ئەم هۆكارە وەزیری دەرەوەی توركیا سەردانی ئەمریكا ناكات

هەینی, 16 ئازار 2018 08:36

 

 

وەزیری دەرەوەی توركیا كە بڕیار بوو سەردانی واشنتۆن بكات، پاش لەسەر كار لابردنی هاوتا ئەمریكییەكەی، سەردانەكەی هەڵوەشاندەوە.

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی توركیا رایگەیاند، هەرچەندە بڕیاروابوو (مەولود چاوش ئۆغڵۆ) وەزیری دەرەوەی وڵاتەكەی سەردانی واشنتۆن بكات، بەڵام سەردانەكەی هەڵوەشاندۆتەوە.

بڕیار بوو ئەم سەردانە لە هەفتەی داهاتوو ئەنجام بدرێت، بەڵام بە هۆی لەسەر كار لابردنی (ڕێكس تێلەرسۆن) وەزیری دەرەوەی ئەمریكا لەلایەن (ترامپ) سەردانەكەی پەشیمان بۆتەوە.

چاوش ئۆغڵۆ وتبووی: لە بواری دانوستانەكان لەسەر پاك كردنەوەی شاری مەنبەجی ڕۆژئاوای كەناری فورات لە پەكەكەو پەیەدە گفتوگۆیان كردبوو.

 

ئـ . كـ