قوربانیانی بۆردومانەكانی غوتەی دیمەشق تەنها لە سێ هەفتەدا بۆ 1365 كەس بەرز بووە

شەممە, 17 ئازار 2018 07:54

 


ڕوانگەی سوری بۆ مافەكانی مرۆڤ ڕایدەگەیەنێت بەهۆی بۆردومانەكانی دوو ڕۆژی ڕابردوو لە ناوچەكانی حەرەستا و زمەلكا لە غوتەی ریفی دیمەش 12 هاوڵاتی مەدەنی كوژراون كە شەش منداڵی تێدایە و بەمەش ژمارەی قوربانیەكان لە 23 ڕۆژی ڕابردوودا بۆ 1364كوژراو بەرزبووەوە.


ئەو سەرچاوەیە ئاشكرای كردووە بە م دواییانە فرۆكە جەنگیەكانی ڕوسیا قورسترنی بۆردومانی غوتە دەكەن بەتایبەت لەكاتی بەكارهێنانی بۆمبی هێشویی.


ئاشكرای كردووە بۆمبە هێشوییەكان قورساییەكەیان 500 كگم دەبێت و نزیكەی 50 بۆ 110 بۆمبی بچوكی تێدایە كە مادەی سیرامیت و بۆدرەی ئەلەمنسیۆم و ئۆكسیدی ئاسنی تێدایە و سوتێنەریكی بەتوانایە.


هەروەك تاوەكە ئێستا 217 منداڵی ساوا لەو بۆردومانانەی ڕوسیا و سوریا بۆ سەر غوتە كوژراون.