پەیوەندیەكانیان ئاڵۆزتر دەبن، ڕوسیاش 23 دیپلۆماتی بەریتانی دەردەكات

شەممە, 17 ئازار 2018 09:04

 


تادێت پەیوەندیەكانی نێوان روسیا و بەرتیانیا دوای كوژرانی سیخوڕەكەی پێشوی ڕوسیا لە لەندەن، ئاڵۆزتر دەبێت و پاش بڕیاری دەركردنی 23 دیپلۆماتی ڕوی لە بەریتانیا، ڕوسیاش هەنگای هاوشێوەی ڕاگەیاند و 23 دیپلۆماتی بەریتانی لە مۆسكۆ دەردەكات.


كوشتنی هاوڵاتیەكی ڕوسی لە لەتدەن لە ڕێگەی گازی كیمیاییەوە لە لەندەن، جارێكی تر جەنگی ساردی لە جیهاندا گەرمتر كرۆدتەوە و پەیوەندیەكانی نێوان ڕوسیا و ئەوروپا بۆنزمترین ئاستی دادەبەزێت، كە بۆ یەكەم جارە لە دوای جەنگی جیهانی دووەمەوە ئەو جۆرە گازە لە ئەوروپا بەكاردەهێنرێت.


لای خۆیەوە سێرگی لافرۆف وەزیری دەرەوەی ڕوسیا ئەمڕۆ لە وڵاتی كازاخستان سوربونی مۆسكۆی ڕاگەیاند لەسەر دەركردنی 23 دیپلۆماتی بەریتانی لە ڕوسی.


هاوكات ئاژانسی هەواڵی ڕوسی لە زاری دیمتری بیكسۆف وتەبێژی كۆكشی كرملین ڕایگەیاند تاوەكو ئێستا بەریتانیا هیچ بەڵگەیەكی بەدەستەوە نیە لە تێوەگلانی ڕوسیا لە هێرشەكەی لەندەن.


هەورەك ڕۆژی پێنج شەمممە لە بەیاننامەیەكی هاوبەشدا، هەریەكە لە ئەمریكا و ئەڵمانیا و فەڕەنسا و بەرتیانیا، داوایان لە ڕوسیا كرد ڕونكردنەوەی خۆی لەسەر ڕوداوەكەی لەندەن بدات كە ئایا ئەوان لەپشت هێرشەكەوەن یان نا.