لەگەڵ چوونە نێو دوو گەڕەكی عەفرین، سوپای توركیا ڕوبەڕوی شەڕێكی سەخت بویەوە

یەک شەممە, 18 ئازار 2018 06:15

 

ئێوارەی دوێنێ یەك شەممە، سوپای توركیا و چەكدارانی سوپای ئازاد چونە نێو هەردوو گەرەكی ئەشرەفیە و مەحمودیە لە عەفرین و پەیەدەش ڕایدەگەیەنێت بەدرێژایی شەوی ڕابردوو شەڕێكی سەخت لەو دوو گەڕەكە ڕویداوە و نەیانتوانیوە هیچ پێشڕەویەك بكەن و زیانی زۆریان پێگەشتووە و فەرماندەیەكی سوپای توركیاش كوژراوە.


لەگەل ئاژانسی ئەنادۆڵی توركی بڵاوی كردەوە دوێنێ هێزەكانی سوپای توركیا توانیان لەهەردوو بەری ڕۆژهەلات و ڕۆژئاواوە یەكبگرنەوە، یەكینەكانی پاراستنی گەل- یەپەگە ش ڕایدەگەیەنن زەبری گەورەیان لە سوپای توركیا وەشاندووە و نەیانهێشتووە پێڕەوی بكەن.


بەگوێرەی ئاژانسی فورات نیوزی سەر بە پەكەكە لەهەردوو گەرشەكی مەحمودیە و ئەشرەفیە ژماریەكی زۆر سەربازی توركی كوژران و بەدیل گیراون.


ئاماژەی بەوەش كردوە توركیا بۆردومانی سەختی گەڕەكەكانی كردووە لە ڕێگەی فڕۆكە و تۆپخانەوە و هەروەها فەرماندەیەكی باڵای توركیاش كوژراوە.