فڕۆكه‌یه‌كی ئێرانی ده‌ست به‌سه‌رداگیرا

چوار شەممە, 18 نیسان 2018 12:16

 

ئاژانسی هه‌واڵی فه‌رمی ئیمارات بڵاویكرده‌وه‌، ئه‌مرۆ چوارشه‌ممه‌، له‌ یه‌مه‌ن هێزه‌كانی ئیمارات ده‌ستیان به‌سه‌ر فڕۆكه‌یه‌كی ئێرانیدا گرتووه‌ كه‌ پڕ بووه‌ له‌ ته‌قه‌مه‌نی.

ئاژانسه‌كه‌ رایگه‌یاندووه‌: ئه‌مڕۆ 18ی نیسانی 2018، هێزه‌ چه‌كداره‌كانی ئیمارات له‌ یه‌مه‌ن ده‌ستیان به‌سه‌ر فڕۆكه‌یه‌كی ئێرانی جۆری (قاسف1)دا گرتووه‌، كه‌ پڕ بووه‌ له‌ ماده‌ی ته‌قه‌مه‌نی.

به‌ گوێره‌ی هه‌واڵه‌كه،‌ ئه‌م فڕۆكه‌ ئێرانیه‌، ویستوویه‌تی بچێته‌ ئه‌و ناوچانه‌ی كه‌ له‌ ژێر ده‌سه‌ڵاتی حكوومه‌تی شه‌رعی یه‌مه‌ندان، بۆ ئه‌وه‌ی ته‌قه‌مه‌نیان پێ بگه‌یه‌نێت.

 

 

ش.م