پسپۆرێكی ئەڵمانی نهێنی پاشەكشەی ئەمریكا لە سوریا ئاشكرا دەكات

پێنج شەممە, 19 نیسان 2018 05:19

 

 

پسپۆرێكی ئەڵمانی پێی وایە پاشەكشەی ئەمریكا لە سوریا بۆ وەشاندنی گورزێكی كاریگەرە لە ئێران تاكو توانای بەرهەمێهێنانی چەكی ناوكی ئیفلیج بكات.

(یۆزیف برامل) پسپۆری پەیوەندییە سیاسییەكانی ئەمریكاو زەریای ئەتڵەسی رایگەیاندووە، (دۆناڵد ترامپ) ی سەرۆكی ئەمریكا ڕێككەوتنی ئەتۆمی لەگەڵ ئێران هەڵوەشاندەوەو بڕیاریشە هێزەكانی لە سوریا پاشەكشە پێبكات، ئەوەش وەك ئامادەكارییەك وایە بۆ وەشاندنی گورزێكی سەربازی لە ئێران.

ناوبراو لە دیدارێكی كەناڵی جەزیرە دەڵێت، هەر چەشنە پەلامارێك بۆ سەر ئێران كاریگەری دەبێت بۆ سەر ئاستی جەماوەری ترامپ و ئامانجەكانیش لەبەرامبەر چین دەپێكێت.

 

 

ئـ . كـ